پێنج حیزبەکە کۆدەبنەوە

پێنج حیزبەکە کۆدەبنەوە
ئەمرۆ پینجشەممە (8/10/2015)پێنج حیزبکەی باشووری کوردستان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆدبنەوە.

بەپێ زانیاریەكان پێش نیوەرۆی ئەمرۆ هەر یەک لە (پارتی و گۆڕان و یەکێتیی و یەکگرتوو و کۆمەڵ) لە شاری سلێمانی بۆ جاری هەشتەم کۆدەبنەوە.

رۆژی چوارشەممە(7/10/2015) گۆڕان یەکێتیی و یەکگرتوو و کۆمەڵ لە سلێمانی کۆبوونەوە بۆ یەکلایکردنەوەی هەڵوێستی چوار لایەنەکە لەسەر پێشنیازە نوێیەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان.

پێشتر مەلا بەختیار لێپرسراوی مەکتەبی کارگێری یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان گوتی: ئەگەر نەگەشتینەوە سازان ئەوا یەکێتیی کاندیدی بەهێزی دەبێت بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبێت سەریش کەوێت.

بەرپرسانی گۆرانیش ئاشکرای دەکەن ئەو کاندیدەی یەکێتیی کاندیدی چوار حیزبەکە دەبێت.

پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ماوەی چوار مانگە یەکێکە لە کێشە سەرەکیەکانی لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان و تا ئێستەش دیار نییە کەی دەگەنە ریککەوتن لەسەر ئەو پرسە.








باسنیوز
Top