عەرەفات کەرەم، سێ ڕێگای پێیە بۆ چارەکردنی کێشەی نێوان هه‌ولێر و بەغدا

عەرەفات کەرەم، سێ ڕێگای پێیە بۆ چارەکردنی کێشەی نێوان هه‌ولێر و بەغدا
پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، سێ ڕێگا بۆ چارەکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا ھەیە؛ لەوانە کاراکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان ھەرێم وبەغدا کە لە یاسای بوودجەی ئەمساڵیشدا ھاتووە.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (د. عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "جارێ ھیچ ھەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا نەنراوە، بەڵام بە ڕای من سێ ڕێگا ھەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە؛ لەوانە ڕێککەوتنەکەی نێوان ھەرێم و بەغدا کارا بکرێت کە لە یاسای بوودجەی ئەمساڵدا ھاتووە، یاخود گۆڕانکاری لەو رێککەوتنە بکرێت و جێبەجێ بکرێت و، ئەگەر ئەو دوو کارە سەری نەگرت، ڕێگای سێیەم ئەوەیە، کە ڕێگا بدرێت ھەرێمی کوردستان وەکو ئێستا نەوتی خۆی بفرۆشێت بۆ ئەوەی بتوانێ بوودجەی خۆی دابین بکات و، ڕێگریی لێ نەکرێت، ئەمەش ڕەنگە زەحمەت بێت."
(د. عەرەفات کەرەم) وتیشی، ئێستا ھەرێم و عێراق ھەردووکیان لە قەیرانی داراییدان، بەڵام قەیرانەکەی ھەرێمی کوردستان لە هینەکەی بەغدا گەورەترە.
Top