کەرکووکی: هاوپەیمانان پێشمەرگەیان بۆردوومان نەکردووە

کەرکووکی: هاوپەیمانان پێشمەرگەیان بۆردوومان نەکردووە
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان رەتیدەکاتەوە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، هێزی پێشمەرگەیان لە سنووری رۆژئاوای کەرکووک بۆردوومان کردبێت.

کەمال کەرکووکی، فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، کە ”من خۆم ھەموو سەنگەرەکانم بەسەر کردەوە و پەوەندیم بە فەرماندەکانیش کردووە، ھیچ بۆردومانێکی لەو شێوەیە نەبووە“.

پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، بە هەڵە هێزێکی پێشمەرگەیان بۆردوومان کردووە و شەهید و برینداریش هەن.

کەمال کەرکووکی سەرلەبەری هەواڵەکە ”بە درۆ“ دەزانێت و رایدەگەیەنێت، کە ”ئەسل و ئەساسی نییە“.












باسنيوز
Top