ناسنامه‌ی 3 كوردی ئێزدی كه له كامیۆنه‌كه‌دا له نه‌مسا گیانیان له‌ده‌ستداوه ئاشكرا كرا
دوای چه‌ن هه‌فته‌یه‌ك و گه‌ڕانی كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیانه ناسنامه‌ی سێ كوردی دیكه به ناوه‌كانی (هێلین و ئه‌لند و هێرش) كه خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی خانكێی سه‌ر به پارێزگای دهۆكن؛ ئاشكرا كران.
جێی باسه به‌ر له چه‌ند رۆژێك ته‌رمی چه‌ند په‌نابه‌رێكی هه‌رێمی كوردستان له نه‌مساوه گه‌یه‌نرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و بریاره رۆژانی داهاتوو ته‌رمی ئه‌و سێ قوربانییه‌ش بگه‌ڕێنرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
