ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پ.د.ك.. به عه‌قڵییه‌تی پیلانگێرِیی چاره‌سه‌ری قه‌یران ناكرێ
ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لهراگهیاندراوێكدا ده‌ڵێ ته‌له‌فزیۆنی (كه‌ی ئێن ئێن) كه عه‌قلییه‌تی پیلانگێرِی به‌ردی بناغه‌ی كاركردن و بهرنامهرِێژیی گوتاری سیاسی و مێدیاییهتی له دوا داهێنانیدا نهێنی دواكه‌وتنی مووچه‌ی ئاشكراكردووه و هه‌ر زوو به زوویش په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی لێیی وه‌رگرتنه‌وه و كه‌وته بازارِگهرم كردن بۆ كه‌ی ئێن ئێن.
بیرتیژهكانیان سیناریۆیه‌كیان دارِشتووه و بڵاویان كردۆته‌وه كه گوایه مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لیژنه‌یه‌كی نهێنی پێكهێناوه و به راوێژ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك راوێژكاریی بیانی پیلانی دواخستنی مووچه‌یان دارِشتووه بۆئه‌وه‌ی دۆخێكی قه‌یراناوی دروست بكه‌ن و حزبه‌كانی دیكه و خه‌ڵك ئاوات به پێش قه‌یرانه‌كان بخوازن و پارتی چی بوێ بۆی بكه‌ن.
عه‌قلییه‌تی له‌مجۆره كه سیناریۆی ئاوا دادهرِێژێ، جگه له‌وه‌ی كه پێی بگوترێ گێره‌شێوێن و تێكده‌ری ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هیچی دی هه‌ڵناگرێ. ئه‌م جۆره عه‌قلییه‌ته به‌رهه‌می ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ن كه نه‌یانتوانی یه‌ك ساڵ له ئارامیدا سیاسه‌ت بكه‌ن و به‌شدارێكی ئه‌رێنی ژیانی په‌رله‌مانی و حوكمرِانی بن.
باشتر وابوو ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی گۆرِان نهێنی ئه‌وانه‌ی بڵاوكردایهتهوه كه‌هاوكاری نوری مالیكی و ئه‌ندازیاری برِینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بوون. ده‌بوایه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی فراكسیۆنی سه‌وزیش له نزیك خۆیه‌وه له‌وانه‌ی بپێچایه‌ته‌وه نه‌ك یه‌خه‌ی پارتی بگرێ.
سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌ته شۆفێنیهكانی مالیكییه و تا هه‌نووكه به‌رده‌وامه و راوێژكارهكانیشی بیانی نه‌بوون به‌ڵكو سیاسه‌توانانی خۆماڵی بوون، كه حیقد و دڵرِهشیان به‌رامبه‌ر پارتی و سه‌رۆك بارزانی تا ئه‌و راده‌یه قووڵ بۆته‌وه ئاماده‌ن سزای گه‌لی كوردستانیش بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به پارتی و بارزانی داوه. ته‌نانه‌ت ئاماده ن ببنه سه‌رقافڵه‌ی تێكدانی هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان بێته ئاراوه.
شهرِی داعش و خه‌رجییه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی، گرتنه‌خۆ و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر بۆ هه‌زاران هه‌زار ئاواره و په‌ناهه‌نده، رووبهرِووبوونهوهی كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانه ئابوورییه جیهانییه‌كان و دابه‌زینی نرخی نه‌وت كه چه‌ندین ده‌وڵه‌تی تا رۆخی رووخان و ئیفلاس برد و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا و زلهێزه‌كانیشی هیلاك كرد، هۆكارگه‌لی ئه‌و قه‌یرانانه‌ن كه دووچاری هه‌رێمی كوردستان بوون نه‌ك پیلانێكی نهێنی پارتی وه‌كوو ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان و هاوسهنگهرهكانیان بۆ چه‌واشه‌كردن و دنه‌دانی خه‌ڵكی خۆیان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران دواكه‌تووه به پارتییهكانیشهوه، بۆیه به عه‌قڵی كێدا ده‌چێ پارتی زیان به ئه‌ندامانی خۆی پێش خه‌ڵكی تر بگه‌یه‌نێ. زوربه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش ده‌نگده‌ری پارتی و سه‌رۆك بارزانین بۆیه ته‌نیا عه‌قڵی نه‌خۆش بیر له سیناریۆی وه‌ها ده‌كاته‌وه كه پارتی سزای ده‌نگده‌ران و لایه‌نگیرانی خۆی بدات. ئه‌مه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی زانیاری زیاتری له‌باره‌وه هه‌یه كه به‌هۆی بیرورِای سیاسییه‌وه له سلێمانی چه‌ندین كه‌س مووچه و نانبرِاو كران و گۆرِانخوازهكانیش ده‌بێ له‌بیریان نه‌چێته‌وه‌و و بشزانن سه‌رۆك بارزانی و كاك نێچیرڤان بارزانی زۆریان كرد تا نان بگهرِێنرێتهوه بۆ نانبرِاوه گۆرِانخوازهكان. نانبرِین ئه‌خلاقی پارتی نییه و كه‌سیش برِوا به درۆی ئاوا شاخدار ناكات به تایبه‌تی خه‌ڵكی سلێمانی كه خۆیان ده‌زانن كێ نانیان دهبرِی و كێشن راوێژكاره‌كانی ئه‌وسای مالیكی و ئێستای ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بۆ درێژه‌دان به سزادانی خه‌ڵكی خۆرِاگری كوردستان.
بهرِێزان وه‌زیری دارایی و جێگری سه‌ره‌كوه‌زیران ئه‌ندامی دهسترِۆیشتووی ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گازن و به واژۆی ئه‌وان پاره‌ی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێم ده‌هێنرێته‌وه بۆ كوردستان، بۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی سیناریۆی گومرِا و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر و دوژمنكارانه دارِێژن پرسیارێك له‌و بهرِێزانه بكه‌ن.
قه‌یرانه‌كان و هۆكاره‌كانی به‌رده‌وامن و خه‌ڵكی كوردستانیش هه‌قی خۆیانه ئاگاداری ورده‌كارییه‌كان بن، به‌ڵام وه‌كوو هه‌موو كه‌یسه‌كانی دیكه كه ده‌كرێته بابه‌ت بۆ قۆڵبادان و شكاندنی ئیراده‌ی لایه‌نێكی دیكه و تێكدانی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیتر چاوهرِوان مه‌بن پارتی لێتان بێده‌نگ بێت.
زۆر روونه كه شكستی سیاسه‌تتان له كهیسێكدا به دروستكردنی قه‌یران له كه‌یسێكی تردا قه‌ره‌بوو ده‌كه‌نه‌وه. ئێوه له ئارامیدا سیاسه‌تتان پێ ناكرێ و ته‌نیا كه‌شوهه‌وای قه‌یراناوی ژینگه‌ی كاری سیاسی و راگهیاندنتانه. پێویسته حه‌وسه‌ڵه‌ی كاركردنتان زیاتر و نهفهستان له ململانێدا درێژتر بێ و كاری ئه‌رێنی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر، چونكه دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كان له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بناغه‌ی سازانی نیشتمانی و سیاسی به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها حكومه‌تی بنكه فراوانی هه‌رێم خه‌ریكی ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی گشتگیری چاكسازییه و وه‌زاره‌تی دارایی كه به‌شی بزووتنه‌وه‌ی گۆرِانه وه‌كو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به‌رنامه و دیدگای خۆی بۆ چاكسازیی پێشكه‌ش كردووه و چه‌ندین شاره‌زا و راوێژكاری بیانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاوكارییان ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌بیرتان ده‌هێنینه‌وه كه له‌سه‌ر پێشنیار و داوای ئێوه له كۆبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنی هه‌ر پێنج لایه‌ن برِیارماندا هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن راگرین و ببینه به‌شێك له چاره‌سه‌ر نه‌ك قهیرانخولقێنهر، كه‌چی هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی دوای ئه‌و برِیاره پێشێلكارییتان ده‌ست پێكرد و ئێمه‌یش وه‌كوو ئه‌خلاقی به‌رزی پارتییانهمان پابه‌ند بووین به برِیارهكهوه و تا هه‌نووكه‌یش پابه‌ندین و كۆی پێشێلكارییه‌كانیش ده‌خه‌ینه به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی و سه‌رپه‌رشتیاری كۆبوونه‌وه‌كه.
ئێمه‌ی پارتی، جگه له‌وه‌ی هۆكاره كۆن و نوێیه‌كانی ئه‌و قه‌یرانانه ده‌زانین، هه‌روه‌ها چاومان له‌سه‌ر قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه و دڵمان لای خانه‌واده‌ی زیاتر له هه‌زار شه‌هید و دوعامان بۆ چاكبوونه‌وه‌ی بریندارانه و به‌شێكین له مه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و پشتگیری هه‌موو داوا ره‌واكانیان ده‌كه‌ین و هانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ده‌ین بۆ كاركردنی جدی له‌پێناوی چاره‌سه‌ردا و هاوكار و پشتیوانی ده‌بین له‌و پێناوه‌دا. هه‌روه‌ها ئێمه به وردی چاودێری گۆرِانكارییه گه‌وره و گرنگه‌كانی جیهان و ناوچه‌كه ده‌كه‌ین كه دڵنیاین پشكی كوردیان تێدایه به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موولایه‌كمان بتوانین یه‌كگرتووانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین. به پێچه‌وانه‌وه نابێ سه‌رقاڵی تێكدانی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و زیاد كردنی قهیرانبن بۆ سه‌رباری قه‌یرانه‌كانی دیكه.
ئاینده خۆی ئه‌م رۆژگارانه و كاره‌كته‌ره‌كانی پۆلین ده‌كات و ئه‌وانه‌ی راستگۆ و دڵسۆزی گه‌له‌كه‌مانن و توانا و وزه‌ی مانه‌وه‌یان تێدایه، ده‌رفه‌ته‌كانی سه‌ركه‌وتن و هه‌ڵكشانی زیاتریان پێ ده‌به‌خشێ. ئێمه دڵنیاین كه به‌شی پارتی دیموكرایهتی كوردستان له‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا ده‌بێ.
ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
5/10/2015
