بەیانی پەرلەمان بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ کۆ دەبێتەوە

بەیانی پەرلەمان بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ کۆ دەبێتەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵی بەیانی پەرلەمانی کوردستان دیسان بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کۆ دەبێتەوە ولەبارەی بابەتی ئەندامیەتیی پەرلەمانتاران کۆ دەبینەوە و دەنگی لەسەر دەدەین.

(هیڤا میرخان) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەیانی سێشەممە 6ـی تشرینی یەکەم پەرلەمانی کوردستان دیسان بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کۆ دەبێتەوە. شوێنی چەند مادەیەکمان لە پەیڕەوەکە ئاڵوگۆڕ کردووە و بەیانی لەبارەی بابەتی ئەندامیەتیی پەرلەمانتاران کۆ دەبینەوە و، دەنگی لێ دەدەین. پاشان باس لە دەستەیسەرۆکایەتیی پەرلەمان و دەسەڵاتەکانیان دەکەین."

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش دا کە "پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان (149) مادەیە؛ پەسەندکردنی سەرجەم مادەکانیشی ماوەیەکی زۆری پێویستە. مومکینە هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دوو مانگ بخایەنێت. تەنیا ئەگەر حاڵەتێکی لەناکاو یان بابەتێکی هەستیار هەبێت و لەبارەیەوە کۆ ببینەوە، ئەگینا کۆبوونەوەکانمان هەر پەیوەست دەبێت بە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان."

Top