نێچیرڤان بارزانی: فەرەیدوون جوانڕۆیی مرۆڤێكى جیاواز و وه‌ك هیچ كه‌سێكى تر نه‌بوو
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 3/10/2015 بە ئامادەبوونی (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان، ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پارتی و وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانتاران و كەس و كار و دۆست و هاوكار و هاوسەنگەرەكانی، لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا لە هەولێری پایتەخت، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهید فەرەیدوون جوانڕۆیی بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەكەدا جگە لە پێشكەشكردنی چەند وتارێك لە لایەن ڕێكخەرانی چلەی ماتەمینییەوە، (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتەیەكی پێشكەشكرد و تیایدا جگە لە بەخێرهێنانی ئامادەبووانی ڕێوڕەسمەكە، هەروەها ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو ئێوارەیە بۆ یادى سه‌ركرده و پێشمه‌رگه‌یه‌كى قاره‌مان و به‌بیرهێنانه‌وه‌ى پیاوێكى شۆڕشگێڕ كۆبوونه‌ته‌وه، تاكو ڕێز و پێ‌زانین و وه‌فاداری به‌رامبه‌ر به دڵسۆزى و ماندووبوون و خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تیى ئه‌و بنوێنن كه شوێنێكى به‌رچاوى له دڵى ده‌وروبه‌ره‌كانى له هاوخه‌بات و هاوكاران و پێشمه‌رگه‌كانیدا گرتووه و هاوده‌ردى و هاوخه‌میى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هید فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیى ده‌رببڕن.
لە وەسفی شەهید فرەیدوون جوانڕۆییدا جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان شەهید جوانڕۆیی بە سیماى مرۆڤێكى تێكۆشه‌ر، خه‌تابگێڕ و دڵسۆزێكى وه‌فادارى كوردایه‌تى و قوتابییه‌كى ئه‌مه‌كدارى ڕێبازى بارزانى و پارتى، عاشقێكى گه‌وره‌ى كورد و كوردستان، پێشمه‌رگه و سه‌ركرده و پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى خاك و گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى، ماندوونه‌ناسێكى چاونه‌ترسى عه‌گیدى مێرخاس، بە گزادەیەكی جوانڕۆ، دۆست و هه‌ڤاڵ و هاوڕێ لە قەڵەم دا و به هۆى مێژووى خانه‌واده‌كەی و ڕۆڵى دیار و به‌رچاویان له مێژووى تێكۆشان و كوردایه‌تیدا و هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى و كۆمه‌ڵایه‌تی، بە مرۆڤێكى جیاوازی ناساند. هەروەك ڕۆڵ و پێگەی به‌گزاده‌كانى جوانڕۆی لە بوارەكانی كۆمەڵایەتی خەبات و كوردایەتی و پێشمەرگایەتی و پاراستنی خاك و گەلی كوردستان بەرز نرخاند كە ئەمەش بۆ پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان و ڕێبازى بارزانى بە مایه‌ى سه‌ربه‌رزى و شانازی قبووڵ كرد.
لە بەردەوامی گوتەكەیدا نێچیرڤان بارزانی باسی لە كاری هاوبەشی خۆی لەگەڵ شەهید فرەیدوون جوانڕۆیی كرد لەوانەش ڕێكخستنه‌وه و دامه‌زراندنه‌وه‌ى سوپاى ڕزگارى، كه شه‌هید فه‌ره‌یدوون ڕۆڵى سه‌ره‌كى تێدا دەبینی و دڵسۆزانه و وه‌ستایانه كارى بۆ دەكرد و، لێهاتووانه‌ش ئه‌ركى فه‌رمانده‌ییى ئه‌و هێزه‌ى گرتبووە ئه‌ستۆ. ئەمە جیا لە چه‌ندین كار و ئه‌ركى دیكه‌ى حزبى و ڕێكخستنى، به‌تایبه‌تى له سنوورى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى كە له هه‌موو ئه‌رك و كاره‌كاندا وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى وشیار و وریا و دڵسۆزێكى كوردایه‌تى و ڕێبازى بارزانى، ئه‌ركه‌كانى به‌جێ هێناوه و ویستوویه‌تى ئه‌وپه‌ڕى خزمه‌ت به كوردستان بكات و هه‌میشه خه‌مى ئه‌وه‌ى بوو ئه‌ركه‌كانى به باشترین شێوه جێبه‌جێ بكات. هەروەها ڕۆڵێكی به‌رچاوی هەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و ناوى ئه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ندین داستان و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانى جه‌نگى دژى تیرۆر پێكه‌وه دێن و یه‌كێك له پێشمه‌رگه و سه‌ركرده دوژمنشكێنه‌كانى كوردستان بووه.
لایەكی دیكەی گوتەكەیدا سوپاسی بەشدارانی ڕێوڕەسمەكە كرد بە تایبەت سوپاسی به‌گزاده‌كانى جوانڕۆ و ته‌واوى خه‌ڵكى شارى جوانڕۆ و پاوه و ئه‌و ناوچه‌یه به‌گشتى و نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانیی كرد كه ڕۆژانى پرسه زه‌حمه‌تیان كێشا و له وێ كۆڕى پرسه و ماته‌میان بۆ شه‌هید جوانڕۆیى دانا و ئه‌مڕۆش دووباره هاتوون به‌شدارییان له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا كردووه. هه‌روه‌ها سوپاسى به‌ڕێزان به‌رپرسانى ئوستانى كرماشانی كرد كه به‌ڕێزه‌وه ڕۆژانى پرسه له سنوور ئاسانكارییان كرد و ڕێگه‌ى هاتوچۆى به‌شداربووانى پرسه‌یان له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ودیودا ئاسان كرد.
لە كۆتایی گوتەكەیدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌ى هه‌ڤاڵى پێشمه‌رگه كاك "لهۆن" كرد كه له‌گه‌ڵ شەهید فەرەیدوون جوانڕۆییدا شه‌هید بوو و هیوای هواست هەموو لایەك بە دۆستان و هه‌ڤاڵان و كه‌سوكار و ئازیزان و گه‌لى كوردستان به‌گشتى، به هاتنه‌دیى خه‌ونى شەهید فه‌ره‌یدوون و هه‌زاره‌ها شه‌هیدى كوردستان، له سه‌ركه‌وتن و ئازادیى یه‌كجاریدا، سه‌بوورى و دڵنه‌وایى بدۆزنه‌وه.
دەقی گوتاری نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
ماته‌مگێڕانى خۆشه‌ویست،
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن..
ئه‌م ئێواره‌یه هه‌موومان به ڕێز و حورمه‌ته‌وه، بۆ یادى سه‌ركرده و پێشمه‌رگه‌یه‌كى قاره‌مان، بۆ به‌بیرهێنانه‌وه‌ى پیاوێكى شۆرشگێڕ كۆبووینه‌ته‌وه، تاكو ڕێز و پێ‌زانین و وه‌فاداریمان به‌رامبه‌ر به دڵسۆزى و ماندووبوون و خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تیى ئه‌و جوامێره، بنوێنین. بۆ ئه‌وه‌ى یادى مرۆڤێك بكه‌ینه‌وه كه شوێنێكى به‌رچاوى له دڵى هەمووماندا هەیە، لە دڵی هەموو هاوخه‌بات و هاوكاران و پێشمه‌رگه‌كانی كە ئەویان ناسیوە.
هه‌روه‌ها كۆبووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دووباره له دڵه‌وه هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هید فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیى ده‌رببڕین و ڕێز و حورمه‌ت و پێزانینمان بۆ خه‌بات و ماندووبوونى خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان دووپات بكه‌ینه‌وه.
به‌ڵێ، سیماى مرۆڤێكى تێكۆشه‌ر، خه‌تابگێڕ و دڵسۆزێكى وه‌فادارى كوردایه‌تى و قوتابییه‌كى ئه‌مه‌كدارى ڕێبازى بارزانى و پارتى، عاشقێكى گه‌وره‌ى كورد و كوردستان، پێشمه‌رگه و سه‌ركرده و پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى خاك و گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى، ماندوونه‌ناسێكى چاونه‌ترسى عه‌گیدى مێرخاس، دۆست و هه‌ڤاڵ و هاوڕێ و برایه‌كى گه‌وره‌ى ئازیز و خۆشه‌ویستى وه‌ك شه‌هید جوانڕۆیى، بیرمان ناچێته‌وه و بۆ هه‌میشه له یاد و یاده‌وه‌ریماندا زیندوو ده‌مێنێته‌وه!.
كاكه فه‌ره‌یدوون، بێجگه له‌وه‌ى به هۆى خه‌بات و ماندووبوون و دڵسۆزى و وه‌فادارییه‌وه، تێكۆشه‌رێكى جیاواز بوو، هه‌روه‌ها به هۆى مێژووى خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و ڕۆڵى دیار و به‌رچاویان له مێژووى تێكۆشان و كوردایه‌تیدا و، به هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، مرۆڤێكى جیاواز و وه‌ك هیچ كه‌سێكى تر نه‌بوو.
به‌گزاده‌كانى جوانڕۆ كه پێگه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و مێژووییى گه‌وره‌یان له نێو خه‌ڵكى كوردستاندا هه‌یه و مایه‌ى ڕێز و خۆشه‌ویستى و شانازیى خه‌ڵكى كوردستانن، هه‌میشه له ڕیزى پێشه‌وه‌ى خه‌باتى كوردایه‌تى و پێشمه‌رگایه‌تیدا بوون و ڕۆڵه‌كانیان له‌سه‌ر ڕێبازى كوردایه‌تى و پێشمه‌رگایه‌تى و پاراستنى خاك و گه‌لى كوردستان گۆش و په‌روه‌رده كردووه. كاكه فه‌ره‌یدوونیش، وه‌ك جوامێرێكى به‌گزاده به‌ڕێزه‌كانى جوانڕۆ، هه‌ر له ڕۆژى یه‌كه‌مه‌وه به‌و په‌ڕی جوامێرییەوە جیاواز وەك هیچ كەسێكی دیكە نەبوو. هه‌ر ئه‌مه‌ش واى كرد كه به درێژاییى هه‌ردوو شۆڕشى ئه‌یلوول و گوڵان و تا ڕۆژى شه‌هیدبوونى، وه‌ك عاشق و دڵسۆزێكى كوردایه‌تى له خه‌بات و تێكۆشان بمێنێته‌وه و به‌رده‌وام بێت.
ئه‌وه‌ى هه‌میشه بۆ ئێمه‌ش وه‌ك پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ڕێبازى بارزانى مایه‌ى سه‌ربه‌رزى و شانازییه، ئه‌وه‌یه كه تێكۆشه‌رانى وه‌ك كاكه فه‌ره‌یدوون، نیشتمانپه‌روه‌ر و وڵاتپارێزانى دڵسۆزى وه‌ك به‌گزاده‌كانى جوانڕۆ، وه‌ك سانه‌كانى هه‌ورامان، تاك و خانه‌واده گیانفیداكانى كوردستان، بێ ئه‌وه‌ى گوێ به جیاوازى و هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى و كۆمه‌ڵایه‌تى بده‌ن، بێ ئه‌وه‌ى سنوورى پارچه‌كانى كوردستان بناسن، جوامێرانه، دڵسۆزانه و مه‌ردانه له ڕیزه‌كانیدا خه‌بات و تێكۆشانیان كردووه و ده‌یكه‌ن. هه‌ر ئه‌مه‌ش نهێنیى مانه‌وه و سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیى پارتى دیموكراتی كوردستان بووە.
بەڕێزان،
كه‌سوكار و دۆست و هه‌ڤاڵانى كاكه فه‌ره‌یدوونى شه‌هید..
بێگومان شه‌هید جوانڕۆیى له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوخه‌بات و هاوكاران و هاوسه‌نگه‌رانیدا، یاوه‌رى و كارى هاوبه‌شى هه‌یه و به ماڵئاواییى له‌ناكاوى خۆى، ژان و برینێكى قووڵى له دڵى هه‌ر یه‌كێك له ئێمه‌دا جێ هێشتووه. به‌نده‌ش یه‌كێكم له‌وانه‌ى شانازیى كارى پێكه‌وه‌ییم له‌گه‌ڵ شه‌هید فه‌ره‌یدووندا هه‌یه.
له ڕاستیدا له ماوه‌ى خه‌بات و تێكۆشانى دوور و درێژى ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه و ئه‌و سه‌ركرده لێهاتووه‌دا، شانازیى چه‌ندین كار و چالاكیى هاوبه‌شم له‌گه‌ڵ كاكه فه‌ره‌یدووندا هه‌یه، وه‌ك ڕێكخستنه‌وه و دامه‌زراندنه‌وه‌ى سوپاى ڕزگارى، كه شه‌هید فه‌ره‌یدوون ڕۆڵى سه‌ره‌كى تێدا بینى لەگەڵ كاكە عارف و دڵسۆزانی تر و زۆر دڵسۆزانە و وه‌ستایانه كارى بۆ كرد و، لێهاتووانه‌ش ئه‌ركى فه‌رمانده‌ییى ئه‌و هێزه‌ى گرته ئه‌ستۆ.
هه‌روه‌ها چه‌ندین كار و ئه‌ركى دیكه‌ى حزبى و ڕێكخستنى، به‌تایبه‌تى له سنوورى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و پارێزگاى سلێمانى. له هه‌موو ئه‌رك و كاره‌كانیشدا، هه‌میشه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى وشیار و وریا و دڵسۆزێكى كوردایه‌تى و ڕێبازى بارزانى، ئه‌ركه‌كانى به‌جێ هێناوه و، ویستوویه‌تى ئه‌وپه‌ڕى خزمه‌ت به كوردستان بكات. له ڕاپه‌ڕاندنى هه‌موو كار و ئه‌ركێكدا، زۆر به ئاسانى ده‌توانرا دڵسۆزى و خه‌مى كاكه فه‌ره‌یدوون بۆ كوردستان، بۆ حزب و ڕێبازه‌كه‌ى زۆر بە ئاسانی و چاكی ببینرێت. هه‌میشه لە كارەكانیدا خه‌مى ئه‌وه‌ى بوو كه ئه‌ركه‌كانى به باشترین شێوه جێبه‌جێ بكات و هه‌ر وایشى ده‌كرد.
هه‌روه‌ها ڕۆڵ و كاریگه‌رى و به‌شدارى و سه‌ركردایه‌تیكردنى شه‌هید فەرەیدوون جوانڕۆیى له شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش و پارێزگاریكردن له كوردستان و سنووره‌كانى، ڕۆڵێكى تابڵێى دیار و به‌رچاوه و، ناوى ئه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ندین داستان و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانى جه‌نگى دژى تیرۆر پێكه‌وه دێن و تا ئەو ڕۆژى كە شه‌هیدیش بوو، یه‌كێك له پێشمه‌رگه و سه‌ركرده دوژمنشكێنه‌كانى كوردستان بووه، كه هه‌میشه یاد و ناوى ئه‌و، به نه‌مرى و سه‌رفرازى بۆ خۆى و خانه‌واده‌كه‌ى و، بۆ حزب و ڕێبازه‌كه‌ى، بۆ گشت ئەو پێشمەرگانەی كە دەیناسن دەمێنێتەوە بە زیندوویی.
له‌م بۆنه و ماته‌مه خه‌مناكه‌دا، وێڕاى دانه‌واندنى سه‌رى ڕێز و نه‌وازش به‌رامبه‌ر به گیانى پاكى شه‌هید فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیى و هه‌موو شه‌هیدانى كوردستان هەر لە خانەقینەوە هەتا زاخۆ و هەموو شوێنەكانی دیكە، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى ڕێز و حورمه‌ت و پێزانینمان بۆ خه‌بات و تێكۆشانى دوور و درێژى شه‌هید فه‌ره‌یدوون و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ى، دووباره به‌خێرهاتنى هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م، هاوخه‌مى و هاوده‌ردیى خۆمان بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هید كاكه فه‌ره‌یدوون و ته‌واوى جوانڕۆ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
سوپاسى به‌شداریتان له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ده‌كه‌م. سوپاسى بێ پایانى به‌گزاده‌كانى جوانڕۆ و ته‌واوى خه‌ڵكى شارى جوانڕۆ و پاوه و ئه‌و ناوچه‌یه به‌گشتى و نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانیان ده‌كه‌م، كه ڕۆژانى پرسه زه‌حمه‌تیان كێشا و له وێ كۆڕى پرسه و ماته‌میان بۆ شه‌هید دانا، ئه‌مڕۆش دووباره زه‌حمه‌تیان كێشاوه و هاتوون بۆ به‌شداریكردن لەو ڕێوڕەسمە.
جێی خۆیەتی سوپاسى بەرپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ئوستانداری كرماشان ده‌كه‌م، كه به‌ڕێزه‌وه ڕۆژانى پرسه له سنوور ئاسانكارییان كرد و، ڕێگه‌ى هاتوچۆى به‌شداربووانى پرسه‌یان له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ودیودا ئاسان كرد.
سوپاسى هه‌موو ئه‌و خوشك و برا به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه ئه‌و ڕۆژانه بۆ به‌شدارى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ ئێمه و خانه‌واده‌ى شه‌هیددا، ئه‌ركیان كێشا، ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌رى سنووریان كرد و ڕێز و هاوخه‌مى و هاوده‌رییان له‌گه‌ڵ ئێمەدا نواند.
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و به‌شدارانه‌ى ئه‌مڕۆ، كه چ له ناوچه جیاكانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، چ له جوانڕۆ و پاوه و هه‌ورامان و هەموو شوێنێكی دیكە ئەو ڕێگه‌یان بڕیوە و هاتوون بۆ بەشداریكردن لەو ڕێوڕەسمەدا. سوپاسی دیپلۆماتكارەكان و حزبەكانی هاوپەیمانی كوردستان دەكەم كە ئەمرۆ تەشریفیان هێناوە بۆ بەشداریكردن لەو رێورەسمەدا و سوپاستان دەكەم و بەخێرهاتنی هەموو لایەكتان دەكەم.
نه‌مرى و سه‌ربه‌رزى بۆ شه‌هید فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیى، كه خه‌مێكى گه‌وره‌ى بۆ جێهێشتین. پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ خانه‌واده‌ى هه‌ڤاڵى پێشمه‌رگه كاكه "لهۆن" كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا شه‌هید بوو لەو رۆژەدا. به‌و هیوایه‌ى ئێمه دۆستان و هه‌ڤاڵان و كه‌سوكار و ئازیزانى و، گه‌لى كوردستان به‌گشتى، به هاتنه‌دیى خه‌ونى كاكه فه‌ره‌یدوون و هه‌زاره‌ها شه‌هیدى تری كوردستان، له سه‌ركه‌وتن و ئازادیى یه‌كجاریدا، سه‌بوورى و دڵنه‌وایى بدۆزینه‌وه.
شاد و ئارام بێت ڕۆحى كاكه فه‌ره‌یدوون، بێگومان هەمیشە بیری دەكەین و یادی دەكەینەوە و ئێوەش هەموو لایەكتان بەخێربێ سەرچاو. زۆر سوپاس
