په‌كه‌كه موختار و كه‌سوكاری شه‌هیدانی گوندی زارگەلی دەستگیر کرد
موختاری گوندەکە و کەسووکاری شەهیدەکان لە بازگه‌ی (كوزینه)ی بناری قه‌ندیلی په‌كه‌كه ده‌ستگیر کراون و بردراونه‌ته گوندی ئینزه.
بەپێی زانیارییەکان لە گوندی زارگەلی هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه دەگەڕێتەوە كه ئه‌وان له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه دژی په‌كه‌كه قسه‌یان كردوه و، گوتویانه ده‌بێت په‌كه‌كه دوور له ئاوه‌دانییه‌كان باره‌گا سه‌ربازیه‌كانیان دابنێن.
سامان محەممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی وه‌رتێ به وه‌كاله‌ت رايگه‌یاند: " هه‌ریه‌ك له ئیسماعیل عەوڵڵا، موختاری گوندی زارگه‌لی و سه‌لیم خدر و جێگر جبار كه كه‌سوكاری ئه‌و 8 كه‌سه بوون كه له بۆردوومانی 1/8ی ئه‌مساڵی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا شه‌هیدبوون له بازگه‌ی كوزینه‌ی په‌كه‌كه ده‌ستگیركراون و بردراونه‌ته باره‌گای سه‌ره‌كی په‌كه‌كه له بناری قه‌ندیل".
رووداو په‌یوه‌ندی به به‌پرسی راگه‌یاندی پارتی كرێكارانی كوردستان له بناری قه‌ندیله‌وه كرد، به‌ڵام ئاماده نەبوو هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بدات.
رۆژی یەکی ئاب فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی زارگەلیان لە بناری قەندل بۆردومان کرد بەختیار قادر، پەیامنێری رووداو لە گوندی زارگەلییەوە لەبارەی زیانی بۆردوومانەكەوە گوتی " بەهۆی بۆردوومانەكەوە حەوت خانوو بەتەواوەتی خاپووربوونە، 10 شەهید و 11 برینداریش هەن، 8 لەو شەهیدانە هاونیشتمانی مەدەنین و دووانەکەی دیکەش گەریلای پەكەكەن، کە یەکێکیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە".
گوندیی زارگەلی دەكەوێتە بناری قەندیل و لەژێر دەسەڵاتی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK دایە، بەگوتەی پەیامنێری رووداو، بارەگایەکی پەکەکە نزیکەی 400 مەتر لە گوندی زارگەلییەوە دوورە، بەڵام هیچ بنكەیەكی پەكەكە لەنێو گوندەكەدا نییە.
رووداو
