پلانێكی داعش بۆ په‌لاماردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پوچه‌ڵده‌كرێته‌وه
حسێن یه‌زدان په‌نا، فه‌رمانده‌ی گشتی پارتی ئازادی كوردستان له رۆژئاوای كه‌ركوك راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش له گوندی عه‌تشانه‌وه له رۆژئاوای كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نیان كردبووه ناو سێ ئۆتۆمبێله‌وه و خۆشیان به ئۆتۆمبێلی تر له دوای هاوڵاتییه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌هاتن و به نیاز بوون له‌و رێگه‌وه هێرش بكه‌ن سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پێشڕه‌وی بكه‌ن".
گوتیشی: به‌ڵام پلانه‌كه‌ی داعش شكستی هێناو هه‌ر زوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به‌رپه‌رچ درانه‌وه و تێكشكێندران و ژماره‌یه‌ك چه‌كداریان لێ كوژراو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تریشیان لێ بریندار بوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له دوێنێه‌وه چه‌كدارانی داعش سێ جار له گوندی عه‌تشانه‌ی رۆژئاوای كه‌ركوك هێرشیان كردووه بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه به مه‌به‌ستی گرتنه‌وه‌ی گوندی گوبێبه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ئازاد كرا، به‌ڵام هه‌ر سێ جاره‌كه به ته‌وای تێكشكێندراون و زیانی زۆر گه‌وره‌شیان پێگه‌یشتووه".
خه‌ندان
