بڵاوكردنەوەی ڕاگەیاندنێك دەربارەی پەتای كۆلێرا لە هەولێر

بڵاوكردنەوەی ڕاگەیاندنێك دەربارەی پەتای كۆلێرا لە هەولێر
ئیداره‌ی هه‌ولێر ڕه‌تی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ حاڵه‌تێكی ڕەشەسکچوون‌وڕشانەوە (كولێرا) له‌ هه‌ولێر هه‌بووبێ و دڵنیاییشی دایه‌ هاووڵاتیان كه‌ هەولێر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی لێ نییە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر و جێگری پارێزگاری هه‌ولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر ڕایانگەیاند کە پایتەخت پەتای کۆلێرای لێ نییە و هیچ حاڵه‌تێكیش تۆمار نه‌كراوه‌."

راشیانگه‌یاند كه‌ به‌چاودێری پاریزگاری هه‌ولێر كۆبوونه‌ته‌وه‌ و خۆپارێزی زیاتری دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێم لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆلێرا کە ئێستا لە هەندێ پارێزگای عێراقدا بڵاو بووەتەوە تاوتووكراوه‌ و رێگه‌ی خۆپارێزییكه‌یش خراوته‌ڕوو.

وه‌ك رایانگه‌یاند كه‌ لەو کۆبوونەوەیەدا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پایتەخت دڵنیا کرانەوە کە کوردستان ئەو نەخۆشیەی لێ نییە، لەو کۆبوونەوەدا هەموو ئامادەکارییەکان خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە، کە ڕێگری لەو پەتایە بکرێت، بە پاکوخاوێنیی زیاتری ئاوی خواردنەوە و زووهەڵگرتنەوەی زبڵ و پاشماوەکانی نێو شار .

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییه‌كه‌دا دووپاتكرایه‌وه‌ كه‌ پایتەخت کۆلێرای لێ نییە، تیشکیشیان خستە سەر ئەوە کە ئەم کۆبوونەوەیە وەک کۆبوونەوەکانی دیکە ئاسایی بووە و بۆ خۆپارێزی و ڕێگەگرتن بووە لەو نەخۆشییە.
Top