هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هێرشێكى تیرۆریستانى داعشیان له كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌نسوریه تێك‌شكاند
دواى ئه‌وه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان توانییان كومه‌ڵگه‌ى مه‌نسوریه و شازده گوندى دیكه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش رزگار بكه‌ن، دوێنێ تیرۆریستانى داعش هێرشێكیان كرد سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌نسورییه، به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به توندى ئه‌و هێرشه‌یان تێك‌شكاند و زیانى زۆرى گیانى و ماددیان له تیرۆریستان دا و ژماره‌یه‌كیان كوژران و بریندار بوون .
