فەلاح مستەفا: بە مەرج پشتیوانی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا دەکەین
فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی ڕاگەیاندووە: لایەنێک هەیە پشتگیریی ڕژێمی ئەسەد دەکات و لایەنێکی دیکە هەیە کە دژیەتی، لەو نێوەندەشدا ئێمە زەرەرمەند دەبین.
هەروەها وتیشیەتی: ڕوسیا و ئەمەریکا دەتوانن لەسەر مێزی گفتوگۆ کێشەی نێوانیان چارەسەربکەن و دواجار ڕێکبکەون بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ڕووبەڕووی چەکدارانی داعش ببنەوە.
ئەم لێدوانەی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای ئەوە دێت، لەم هەفتەیەدا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند پێشوازی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا دەکەن دژی داعش لە خاکی وڵاتەکەیدا ئەگەر پیشکەش بکرێت.
سەرچاوەكان
