حكوومه‌ت، تەرمی چوار گەنجی گه‌رمیانی لە نەمساوه‌ ده‌هێنێته‌وه‌

حكوومه‌ت، تەرمی چوار گەنجی گه‌رمیانی لە نەمساوه‌ ده‌هێنێته‌وه‌
بەرپرسی نووسینگەی فدراسیۆنی پەنابەرانی سەرتاسەری عێراق لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ تا سبەی تەرمی چوار گەنجی دیکەی کورد لە وڵاتی نەمسا بگەڕێندرێنەوە ھەرێمی کورستان، کە لە ناو ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگردا خنکابوون.
بەرپرسی نووسینگەی سیۆنی پەنابه‌رانی سەرتاسەری عێراق لە ھەرێمی کوردستان (ئامانج عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لە وڵاتی نەمسا 71یەک کۆچبەر لەناو کامیۆنێک خنکان و،21 لەوانە کورد بوون و، لەماوەی رابردوویشدا تەرمی چوار لەوانە لەسەر ئەرکی حکوومەتی ھەرێم گەڕێندرانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، وایش بڕیارە، ئەمڕۆ تا سبەی تەرمی چواری دیکە هه‌ر لەسەر ئەرکی حکوومەتی ھەرێم بگەرێندرێنەوە ھەرێمی کوردستان؛ هه‌ڵبه‌ت ئه‌و چوارانه‌ خەڵکی گەرمیانن.
(ئامانج عەبدوڵا) گوتیشی، بڕیار بوو تەرمی حەوتی دیکە بگەرێندرێنەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی سێ لەوانە کە دوو برا و مامێکن، كه‌ هێشتا بەڵگەنامەکانیان تەواو نەبوون، هه‌ر بۆیه‌ جارێ تەنیا تەرمی چواریان دەگەڕێندرێنەوە و دواتر تەرمی سێ کەسەکەی دیکەش کە خەڵکی دھوکن.
Top