له میحوەری دیجلەیشدا كۆمه‌ڵە داعشێک كوژران
سەعات 3:45 خوله‌كی ئەم دوانیوه‌ڕۆی حازرییە (١/١٠/٢٠١٥)، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یماناندا، ئەو کۆمەڵە تیرۆریستەی داعشیان تێدا برد کە خەریک بوون پردەکەی گوندی عاشق به‌رامبه‌ر دووڕێانەکەی كه‌سكێ بۆمبڕێژ بکەن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتووه، ئه‌و تیرۆریستانه به نیازی به‌ستنی مین بوون له پرده‌كه، تا له كاتی خۆیدا بیته‌قێننه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به چاوی کراوەوە توانییان ئه‌و مه‌رامه گڵاوه‌ی تیرۆریستان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
١/١٠/٢٠١٥
