فڕۆکە جەنگییەکان چەکدارانی داعشیان لە سنووری مەخموور بۆردوومان دەکەن
گوتەبێژی میحوەری مەخموور رياگەیاند : "فڕۆکە جەنگییەکان دوو بارەگای چەکدارانی داعشیان لە گوندی عەلواتی ناوەڕاست سەر بە ناحیەی زاب بۆردوومانکرد و بارەگاکان بەتەواوی رووخاون".
گوتەبێژی میحوەری مەخموور باسی لە زیانەکان کرد کە لە ئەنجامی بۆردوومانەکاندا بەر داعش کەوتوون و گوتی " بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە 50 چەکداری داعش کوژراون و تاوەکو ئێستا 20 تەرمیان لەژێر خانووەکاندا دەرهێناوە".
ئەمەش لەکاتێکدا کە رۆژی چوارشەممە هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك، هێرشێكی بەرفراوانیان بۆسەر داعش ئەنجامدا و 17 گوند كۆنترۆڵكرانەوە.
رووداو
