عەبادی لە نەتەوەیەکگرتووەکان ستایشی هەمووی کرد پێشمەرگە نەبێت
حەیدەر عەبادی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەشکرد و تێدا باسی رۆڵی وڵاتەکەی کرد لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆردا و ستایشی وڵاتانی جیهان و هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی کرد و تەنیا باسی پێشمەرگەی نەکرد.
ئەو رۆژەی عەبادی وتارەکەی خوێندەوە هێزەکانی پێشمەرگە لە رۆژئاوای کەرکووک لە ئۆپەراسیۆنێکدا چەندین گوندیان لە داعش سەندەوە و 15 شەهید و ژمارەیەک برینداریان هەبوو.
عەبادی بەتایبەتی لەسەر حەشدی شەعبی وەستا و ببە هێزێکی حکومی وەسفی کردن و گوتی " هێزێکی دەوڵەتیین و ئازایانە شەڕی داعش دەکەن"، عەبادی هەروەها ناوی هێزە چەکدارەکانی هۆزەکانیشی برد".
ئەو ئۆپەراسیۆنەی پێشمەرگە بووە جیگای دەستخۆشی ئەمریکا.
جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ئەمنیدا لە هەمان رۆژ و هەمان ئەو شارەی عەبادی لێبوو گوتی:" لە کاتێکدا، کە من قسە دەکەم پێشمەرگە ئازایانە لە رۆژئاوای کەرکووک چەندین گوندیان لە داعش پاککردووەتەوە".
رووداو -
