داواكاری گشتیی پاریس: ده‌ستمان به لێكۆلینه‌وه له تاوانه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د كردووه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا لۆرێنت فابیۆس پشتڕاستی لێكۆڵینهوكانی كرده‌وه و له روونكردنه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ده‌ستكردن به به‌جێهێنانی ئه‌و لێپرسراوێتییه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی برینداركردنی ویژدانی مرۆڤ، له به‌رامبه‌ر ئه‌و بیرۆكراسیه‌تی تۆقاندن و پێشێلكردنی به‌هاكانی مرۆیی‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌م تاوانانه به‌بێ سزا نه‌مێننه‌وه.
فابیۆس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كۆمیسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی سووریا كه‌سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه شایه‌تحاڵی ئه‌و زوڵمه سیستمهماتیكهیه كه ئه‌سه‌د ئه‌نجامی داوه و داوای له كۆمیسۆنه‌كه كرد كه به‌خۆڕاگرییه‌وه درێژه به كاره‌كانی په‌یوه‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌كه بده‌ن.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی داواكاری گشتیی پاریس ده‌ستی پێ كردووه پشتی به راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به ئانجامدانی تاوانه‌كانی جه‌نگ له سووریا به‌ستووه.
له راپۆرته‌كه‌دا ده‌وروبه‌ری 55 هه‌زار وێنه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌ن كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌نازناوی "سێزار" گیراون كه پێشتر له سووریا پۆلیسی سه‌ربازیی بووه.
