کونسولی گشتیی سودان: ھه‌رێمی کوردستان بووه‌ته دورگه‌یه‌کی ئارام بۆ په‌نابه‌ران و سه‌روه‌رییه‌کی مێژوویی تۆمار کردووه
له دانیشتنێکدا کونسولی سودان تیشکی خسته سه‌ر گرینگیی په‌یوه‌ندییه‌کانی ھه‌رێم و وڵاتی سودان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که وڵاته‌که‌یان وه‌ک فاکته‌رێکی گرینگی سه‌قامگیری ده‌ڕوانێته ھه‌رێمی کوردستان، بۆیه به‌لایانه‌وه گرینگه په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ل ھه‌رێمی کوردستان بده‌ن. ھه‌ر له‌م بواره‌دا کۆنسولی سودان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ھه‌رێمی کوردستان بووه‌ته دورگه‌یه‌کی ئارام بۆ په‌نابه‌رانی سوریا و ئاواره‌کانی ناوخۆی عێراق و به‌و چه‌نده‌ش ھه‌رێمی کوردستان سه‌روه‌رییه‌کی مێژوویی تۆمار کردووه. ھه‌روه‌ھا عه‌وێز ڕۆڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ھه‌رێمی به به‌رز نرخاند، که توانیویانه ئاسایشی ھه‌رێمی کوردستان له‌م ناوچه پڕ له کێشه‌یه بپارێزن.
راوێژکاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که ھه‌رێمی کوردستان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ل وڵاتانی کیشوه‌ری ئه‌فریقیا و له‌م نێوه‌نده‌شدا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان له گشت وڵاتانی دۆست ھه‌یه، که له جه‌نگی دژ به داعش یارمه‌تیی ھه‌رێمی کوردستان بده‌ن، چونکه داعش مه‌ترسییه‌کی نێوده‌وڵه‌تییه بۆیه ده‌بێت گشت وڵاتان ھاوکار بن بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و ھه‌ڕه‌شه‌یه.
له کۆتاییدا ھه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه، که کێشه‌کانی ناوخۆی عێراق و ناوچه‌که به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکرێن. له‌م بواره‌شدا کۆنسولی گشتی سودان ئاماژه‌ی به ئه‌زموونی وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ل باشووری سودان کرد و ئاواتی خواست که له‌م ده‌ڤه‌ره‌شدا به لێکتێگهیشن و سینگفراوانییهوه گه‌لانی ناوچه‌که رێز له ویست و ئیراده‌ی یه‌کتر بگرن.
