رووسیا یەکەم هێرشی ئاسمانی لەدژی داعش ئەنجامدا
ئەو هێرشەی رووسیا بۆ سەر چەکدارانی داعش لە سووریا دوای ئەوە هات کە، بەشار ئەسەد بەفەرمی داوای یارمەتی لە رووسیا کرد بۆ شەڕ لە دژی "تیرۆر" لە سووریا.
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە 30-9-2015 لەسەر داوای ڤلادیمیر پوتین سەرۆکوەزیرانی رووسیا، ئەنجوومەنی فیدراڵی ئەو وڵاتە رێگەی بە سوپای رووسیا دا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دەرەکی لەدەرەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە رووسیا رایگەیاند ئامادەیە بەشداریی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بکات بەمەرجی پشتیوانی لەمانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتی سووریا.
پوتین لە دوایین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند کە" دەبێت هاوکاری بەشار ئەسەد بکرێ بۆ مانەوەی لە دەسەڵات و شەڕی لە دژی تیرۆر"
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا رۆژانە ئەمریکا و رووسیا لەسەر هێڵن لەبارەی سووریاوەو لە کۆبوونەوەی نیویۆرکی ئۆباما و پوتینیش ئەنجامەکە ئەوەبوو کە کۆکن لەسەر سووریا بەڵام ناکۆکن لەسەر مانەوەی ئەسەد.
رووداو
