17 گوند لە ژێر دەستی داعش دەرهێندراوە

 17 گوند لە ژێر دەستی داعش دەرهێندراوە
بەرپرسێكی كورد لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك، رایگەیاند" لە هێرشەكەی ئەمڕۆ چوارشەممە 30/9/2015 ی هێزی پێشمەرگە بۆ نزیكەی 19گوندی رۆژئاوای كەركووك، تاوەکو ئێستا 15شەهید‌و 22بریندار هەیە".

پێشتریش محەممەد حاجی مەحموود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كە سەرپەرشتی میحوەرێكی شەڕەكە دەكات لەو ناوچەیە رايگەیاندبوو، لە هێرشەكەی ئەمڕۆدا رووبەری 190 كیلۆمەتری چوار گۆشە زەوی لەژێر دەستی داعش دەرهێنراوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 30ی ئەیلوول هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك هێرشیان بۆ چەند ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی داعش كردو 17گوندی ئەو سنوورەیان لەژێر دەستی داعش دەرهێنا.









رووداو
Top