شێخ جەعفەر : حکومەتی عێراق دڵخۆش نییە بەسەرکەوتنەکانی پێشمەرگە

 شێخ جەعفەر : حکومەتی عێراق دڵخۆش نییە بەسەرکەوتنەکانی پێشمەرگە
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی یەكەی حەفتای پێشمەرگە، رایگەیاند" حکومەتی عێراق پێشمەرگە وەک هێزێکی چوارچێوەی سیستەمی بەرگری عێراق نابینێت و خۆشحاڵیش نییە بەسەرکەوتنەکانی پێشمەرگە لەبەرامبەر داعشدا".

فەرماندەی هێزەكانی یەكەی حەفتای پێشمەرگە راگەیاند: لەسەرەتاوە تاوەکو ئێستاش حکومەتی عێراق ئامادەنەبووە هیچ هاوکارییەکی سەربازی و دارایی پێشمەرگە بکات، لەکاتێکدا پیشمەرگە هێزێکی کاریگەرە لەعێراقدا و بەتایبەت لەشەڕی رووبەڕووبوونەوەی داعشدا .

شێخ جەعفەر گوتیشی: لەوبڕوایەدایە کە بەرپرسانی عێراقی دڵخۆشنین بەو سەرکەوتنانەی کە پێشمەرگە لەبەرامبەر داعشدا بەدەستیانهێناوە .












رووداو
Top