پێشمەرگە لە پێنج قۆڵەوە هێرش دەکاتەسەر داعش

پێشمەرگە لە پێنج قۆڵەوە هێرش دەکاتەسەر داعش
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فرۆکەی هاوپەیمانان بنکەو بارەگاکانی داعش لە ڕۆژئاوای کەرکووک بۆردومان دەکەن و هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش لەپێشرەوی دایە.

ئەمڕۆ(30/9/2015)فرۆکەی هاوپەیمانان بنکەوبارەگاکانی داعشیان لە ڕۆژئاوای کەرکووک کردە ئامانج و هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش بەرەو میحورەکانی پێشەوەی جەنگ پێشڕەوی دەکەن.
بەپێی قسەی سەرچاوەیەکی باڵا لە هێزی پێشمەرگە ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە دوورخستنەوەی داعشە لە تەواوی سنووری قەزاوناحییەکانی کەرکەووک و کشانەوەی داعشە تا سنووری حەویجە.
هێرشی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر ڕۆژئاوای کەرکووک وەک قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەژمار دەکرێت کە بریارە تەواوی سنووری ئەو پارێزگایە لە داعش پاکبکرێتەوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ٥ گوندی ڕۆژئاوای شارەکەیان ئازادکردوەتەوە بەڵام بەهۆی دانانەوەی بۆمبی زۆر لەلایەن داعشەوە پێشمەرگە بە ووریاییەوە پێشڕەوی دەکات.










باسنيوز
Top