فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانی داعش دەکەن لە مەخموور
گوتەبێژی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور رايگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانی بارەگاکانی داعشیان کردووە و لە نێو داعشدا کوژراو و بریندار هەن.
گوتەبێژی میحوەری مەخمووری هێزی پێشمەرگە گوتیشی " کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 29/9/2015 فڕۆکە جەنگییەکان چەند جارێک بۆردوومانی بنکە و بارەگاکانی داعشیان کردووە لە هەردوو گوندەکانی میکۆک و گیارە لە رۆژئاوای مەخموور، بەپێی زانیارییەکانیش چەندین کوژراو و بریندار لە ریزەکانی داعشدا هەن".
گوتەبێژەکەی میحوەری مەخموور ئاماژەی بەوەشدا، بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان بەپێی زانیاری وردی هێزی پێشمەرگە بووە لە سنوورەکە.
رووداو
