ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتوو بۆ گۆڕان: تڕحێو جوانتان گۆڕی
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک سۆران ئەحمەد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو باس لەوە دەکات کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بەسەرچووە و گۆڕان ئەوەی قبوڵکردووە.
لە پۆستەکەیدا سۆران ئەحمەد لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی بڕیارێکی سەرۆکایەتی بە واژووی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رووی کردووەتە گۆڕان و گۆڕانخوازان و نووسیویەتی " سەرۆک شەرعییەتی قانوونی نەماوە، دوای ١٥ رۆژ لە بەسەرچوونی ماوەکەی نووسراو بۆ پارێزگارەکەی گۆڕان دەنێرێت و ئەویش قبووڵی دەکات".
سۆران ئەحمەد ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات " تڕحێو جوانیان گۆڕی، ئەی هاشوهوشی پێش ١٩ی ئاب چی لێهات، کە دەیانگوت دوای ئەو بەروارە مەسعود بارزانی سەرۆک نییە و یوسف محەممەد دەبێتە سەرۆکی هەرێم بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ، تکایە گۆڕانخوازان جوابم بدەنەوە".


رووداو
