ژماره‌یه‌كی زۆری داعش له شنگال كوژران
عه‌قید (عیسا زێوه‌یى) فەرماندەی لیوای 4ـی پیاده‌ى هێزی پێشمەرگە و به‌رپرسى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له شنگال، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی راگەیاند: " ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌نێو شنگال قه‌ناسبه‌ده‌سته‌كانى ئێمه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه توانیان تیرۆریستێكى داعش بكه‌نه ئامانج و بیكوژن".
(زێوه‌یى) گوتیشی: " فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان دووجار مۆڵگه‌ی تیرۆریستانى داعشیان له‌گه‌ڕه‌كى ستى زه‌ینه‌ب بۆردوومان كرد و كوژراوێكی زۆری داعش هه‌یه و دۆشكه‌یه‌كیشیان لێ تێك شكاوه.
