سبهینێ كۆمسیۆن لهبارهی وادهی فۆڕمی دامهزراندنهوه بڕیار دهدات
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لەھەرێمی کوردستان (شێروان زرار) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: ماوەی دوو رۆژە پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن لەکۆمسیۆن راگیراوە و بڕیاریشه سبەینێ ئەنجومەنی کۆمسیاران کۆببنەوە و تێیدا بڕیاردەدەن ئەو دوو رۆژە قەرەبوو بکرێتهوه و کاتەکە زیاد بکرێ یاخود کۆتایی به وادهی پڕكردنهوهی فۆڕم بێ، چونکە ئەمڕۆ دوا رۆژی پرکردنەوەی فۆرمی دامەزراندنه.
(شێروان زرار )ڕوونیشی کردەوە، تا ئێستا بەپێی زانیاریە سەرتاییەکان ١٠٠ھەزار کەس بۆ ٥٣٥پلەی دامەزراندن فۆڕمی پرکردووهتەوە.
