ئاماری رووداوه‌کانی رۆژانی جه‌ژن راگه‌یه‌ندرا
له سه‌رتای کۆنفڕانسه‌که کاروان عه‌بدولکه‌ریم ده‌ستخۆشی له گشت ھێزکانی پێشمه‌رگه و زێره‌ڤانی کرد که به گیانی خۆیان سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌پارێزن و ھه‌روه‌ھا ده‌ستخۆشی لھ هێزکانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی ھاتوچۆ و به‌رگری شارستانی کرد که کاره‌کانیان زۆر به رێک و پێکی ئنجام داوه، گوتی: له رۆژانی جه‌ژن ته‌نھا یک رووداوی دزی ھه‌بوو له سنوری پارێزگای ھولێر، به به‌راورد به ساڵانی رابردوو رێژه‌ی رووداوه‌کان زۆر که‌م بوونه‌ته‌وه.
دواتر فازیل حاجی رایگه‌یاند: له رۆژانی جه‌ژن ٩رووداوی ھاتوچۆ رووی داوه، له ئاکامدا ٤ھاوڵاتی گیانیان له‌دستداوه، ١٧ھاوڵاتیش زامداربوون، رووداوه‌کانیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌وا شوفێران پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌کانی ھاتوچۆ، ھه‌روه‌ھا خراپی رێگاوبانه‌کان.
