ئەمشەو یەکەم کاروانی حاجیان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان

 ئەمشەو یەکەم کاروانی حاجیان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
بڕیارە کاژێر 10ی ئەمشەو 28-9-2015 یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بگەڕێتەوە، کە ژمارەیان 420 کەسە.

سەردار قوربانی، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف راگەیاند : ئەمشەو یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان کە 420 حاجین دەگەنەوە هەرێمی کوردستان".

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتی: ژمارەی حاجیانی هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 656 حاجی بوونە، تاوەکو ئیستاش چوار حاجی کورد لە مەککە گیانیان لە دەستداوە و سەرجەم حاجیان لە رێگەی 11 کاروانەوە دێنەوە کوردستان .

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتیشی: لەرووداوەکانی مەککە تەنها یەک حاجی کە خەڵکی پارێزگای دهۆکە برینداربووە".

سەردار قوربانی ئاماژەی بەوەشدا یەکەمین کاروانی حاجیانی پارێزگای سلێمانیش 4 -10 - 2015 دەگەنەوە هەرێمی کوردستان و 8-10- 2015دواین کاروانی حاجیانی کورد دەگەڕێنەوە.







رووداو
Top