روونكردنەوەیەك لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانییەوە

روونكردنەوەیەك لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانییەوە

راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی رەتیدەكاتەوە كە، ئەو پێشمەرگە كوردە رۆژئاواییانەی لە هەرێمی كوردستان مەشقیان كردووە, ئێستا گەڕاوبێتنەوە رۆئاوای كوردستان.

لە راگەیەندراوةكةدا هاتووە، "بە پێی هەواڵی ئەمڕۆی ئاژانسی ئەنادۆڵ و كەناڵی وار تیڤی بێت, ئەو پێشمەرگە كوردە رۆژئاواییانەی كە لە هەرێمی كوردستان مەشقیان كردووە, ئێستا گەڕاونەتەوە رۆژئاوای كوردستان! وەك خۆیان نووسیویانە لە سەرچاوەەك كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت!".

هەروەك هاتووە، "ئێمە وەك فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی, رایدەگەیەنین, ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەكی نییە.
Top