هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ستی پێكرده‌وه
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یاندراوێك دةلى "دوای ئه‌وه‌ی سه‌عات ٥:٤٥ خولەکی بەیانی دوێنێ ٩/٢٥ هەناردەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهان وەستا بەهۆی کاری دزییەوە لەهێڵی بۆڕییەکەدا لەناو خاکی تورکیا و کاری دزییەكه‌یش لە نزیک شاری ئورفە لە یەکەم رۆژی جەژندا روویدا، هه‌ر دوێنێ سه‌عات 3 ده‌ستكرایه‌وه به هه‌نارده‌ی نه‌وت".
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا نووسراوه، "کاری دزیکردنی بەردەوام لە هێڵی بۆڕی نەوتی خاوی عێراق – تورکیا لە باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا زیانی بەردەوام بە خۆشگوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق ده‌گه‌ینێت لەم کاتەدا کە لەڕووی ئاساییش و سەقامگیریەوە هەستیارە. داهاتی هەناردەی نەوتی خاو لەرێگەی هێڵی بۆڕیەوە بۆ بەندەری جیهان سەرچاوەی سەرەکی ژیانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت. بەبێ ئەم داهاته، مووچەی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاساییش و فەرمانبەرانی دیكه‌ی حکوومەت ناتوانرێت بدرێت."
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ده‌یشڵێ، "ئەم کردەوە خیانەتکارانەیەی دزیکردن و تێکدان زیان بە تواناکانی کورد دەبەخشێت لە ناوچەکەدا لە جەنگیاندا دژی تیرۆریستانی داعش.
لەبەرئەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیكه داوا دەکات لە ئەنجامدەران و ئەوانەی کۆنتڕۆڵیان دەکەن و قازانج لەو جۆرە چالاکیانە دەبینن دەستبەجێ کردەوەی دزیکردن لەو هێڵی بۆڕیە بوەستێنن کە گوێزەرەوەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانی عێراقە."
