شاندێكی هاوبهشی پارتی و یهكگرتوو سهردانی میحوهری خازریان كرد
بە سەرۆکایەتى (خهسرۆ گۆران) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق، ئەمڕۆ شاندێکی هاوبەشی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق و فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە نوێنەرایەتى پەرلەمانتار (جمال کۆچەر) سەردانی میحوەرى خازریان کرد و لە لایەن (عارف تەیفور) فەرماندەى میحوەری خازر پێشوازیان لێ کرا.
لەم سەردانەدا وێڕای پێشکەیشکردنی پیرۆزبایی جەژن، پەرلەمانتاران لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی ژیانی برا پێشمەرگەکان بوون و سەنگەری بەرگری لە خاکی کوردستانیان بەسەر کردەوە و ئاشنای ڕەوشەکە بوون.
لای خۆیشیهوه (خهسرۆ گۆران) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان ستاییشی ڕۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی کرد لە پاراستنی خاک و سەلامەتى گیانی کوردستانیان لە مەترسی دوژمنانی مرۆڤایەتى و گوتى پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان ئەمڕۆ بەرگری لە مرۆڤایەتى و سەقامگیری ئەمن و ئاساییشی نێودەوڵەتى دەکەن.
