ئومێد خۆشناو: سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆی نییه مه‌به‌سته سیاسییه‌كانی تێكه‌ڵ به په‌یامێك بكات و به ناوی په‌رله‌مانه‌وه بڵاوی بكاته‌وه
(ئومێد خۆشناو) سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: ''هه‌ر په‌یامێكى پیرۆزبایى به بۆنه‌ى جه‌ژنه‌وه، سه‌ركرده یان سه‌رۆكى ده‌ستگایه‌ك ئاراسته‌ى خه‌ڵكى ده‌كات، ده‌بێت به‌شیك بێت له بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاشته‌وایى، به‌تایبه‌تیش له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا كه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو دڵه‌راوكێیه، به‌تایبه‌تییش كه خه‌ڵكی له رووبه‌رووبوونه‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قه‌یران، كه‌چی به‌داخه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له په‌یامى پیرۆزبایى خۆیدا به بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه، چه‌ند بابه‌تێك ده‌ورووژێنێت كه دووره له مه‌بده‌ئى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبووڵكردن و، به مه‌غزایه‌كى سیاسیى زۆره‌وه قسه ده‌كات! جارێ پێش هه‌موو شتێك ده‌ڵێت، به ناوى په‌رله‌مانى كوردستان، ئاخر په‌رله‌مانى كوردستان بریتییه له دامه‌زراوه‌یه‌ك، راسته به‌پێى پێڕۆ و یاسا به‌ركاره‌كان، سه‌رۆكى په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تیى په‌له‌رمان ده‌كات، به‌لآم كاتێك مه‌غزا سیاسییه‌كانى خۆى تێكه‌ڵ به بابه‌تێك ده‌كات، ئه‌و مه‌غزا سیاسیانه‌ى كه حزبه‌كه‌ى ئه‌و هه‌یه‌تى، له‌و كاته‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌و مافه‌ى نابێت به ناوى ته‌واوى په‌رله‌مانه‌وه قسه بكات.''
هه‌ر ده‌رباره‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه، (خۆشناو) گوتی: ''باس له‌وه ده‌كات كه گوایه ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رفه‌تمان به لایه‌نه سیاسییه‌كان داوه بۆ پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان تا رێك بكه‌ون، كه‌چی هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان ئه‌و راستییه باش ده‌زانن، هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ له‌باربردنى ئه‌و ڕێككه‌وتن و سازانه‌ى له‌نێوان له‌لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌ربه‌ست خستنه به‌رده‌م پرۆسه‌ى گه‌یشتنه سازان و ته‌وافوقى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، چ رۆڵێكى كاریگه‌رى هه‌بووه.''
(ئومێد خۆشناو) زیاتر گوتى: ''سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا وای وێنا ده‌كات، كه گوایه ئێمه له په‌رله‌مان ده‌رفه‌تمان به لایه‌نه سیاسییه‌كان داوه، نا به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رچى له ده‌ستیان هاتوو و له توانایاندا هه‌بوو به زیاده‌یشه‌وه كردیان، ئه‌وه‌ى نه‌شكراوه بۆیان نه‌چووه‌ته سه‌ر و پێیان نه‌كراوه، ئه‌گینا هه‌موو هه‌وڵێكیان دا؛ باشترین به‌ڵگه‌یش بۆ ئه‌وقسانه ئه‌وه‌یه، له 23ى حوزه‌یراندا چه‌نده ده‌هۆڵى سه‌ركه‌وتنیان لێدا و كوتا و، وایان نیشانى خه‌ڵكى كوردستان دا كه ئێمه له‌م بابه‌ته‌دا سه‌ركه‌وتوو بووین، به‌ڵام له 19ى ئابدا وه‌لآمه‌كه‌یان وه‌رگرته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر بۆیان بچووبایه سه‌ر، 19ى ئاب جگه له‌وه‌ى پێشێلكارییه‌ك بوو له رێككه‌وتنێكى چه‌ند سه‌عات پێشووتر، كه به شایه‌تى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و نوێنه‌رى ئوئێن و هه‌ر پێنج حزبه‌كه گه‌یشتنه رێككه‌وتن، تا كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان رابگیرێ و دوا بخرێ تا بگه‌ینه ئه‌و سازانه‌ی كه هه‌مووان مه‌به‌ستمانه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆیان چڕ كرده‌وه، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌وڵه‌كانى خۆى چڕ كردنه‌وه و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌بار برد و پێشێلى كرد؛ هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه به‌شێكه له‌وه‌ی ئێستا متمانه‌یش له‌نێوان له‌یه‌نه سیاسییه‌كاندا نه‌بێت؛ حه‌قه چونكه هه‌وڵێكى زۆری دا بۆ له‌باربردنى ئه‌و رێككه‌وتنه.''
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی ده‌شڵێـت، ''سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان باس له چاكسازى ده‌كات، ئێمه‌یش ده‌پرسین: خێره په‌رله‌مانى كوردستان، یان سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و فراكسیۆنه‌كه‌ى، ئێستا و به‌و شێوازه باس له چاكسازى ده‌كه‌ن كه ده‌بینن پرۆژه‌یه‌كى چاكسازیى ریشه‌یى له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه هه‌یه و، ئه‌ویش باس له هه‌وڵه‌كانى په‌رله‌مان ده‌كات و، گوایه به‌رده‌وام ده‌بین؟ ئێمه ده‌پرسین: كامه له هه‌وڵه‌كانى په‌رله‌مان به ئاراسته‌ى چاكسازین، له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه یاخود له حكوومه‌ته‌وه؟، به دڵنیاییه‌وه ئێستا هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان نیگه‌رانن له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان، كه نه‌یتوانییوه رۆڵ له‌و بابه‌ته‌دا ببینێت، تا ئه‌مڕۆ بێت و ئه‌و بابه‌ته ده‌رخواردى خه‌ڵكى كوردستان بدات، به‌وه‌ی گوایه به‌رده‌وام ده‌بن له پرۆسه‌ى چاكسازیكردن.''
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مان جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه، ''ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكى په‌رله‌مان و حزبه‌كه‌ی نه‌بوونایه، به دڵنیاییه‌وه پرۆسه‌ى دانوستانى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجامى باشترى ده‌بوو له‌وه‌ى كه ئێستا هه‌یه.''
