لە کەرکووک 17 چەكداری داعش لەلایەن هاوپەیمانان كوژران

 لە کەرکووک 17 چەكداری داعش لەلایەن هاوپەیمانان كوژران
لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان 17 چەکداری داعش لە باشووری رۆژئاوایی کەرکووک كوژران، سەرچاوەیەکیش دەڵێت هاوپەیمانان چوار كۆگای چۆڵی داعشیان لە شارۆچکەی رەشاد و دەوروبەری حەویجە لە رۆژئاوای کەرکووک تەقاندوونەتەوە.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 24 ی ئەیلولی2015، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان پێگەکانی چەکدارانی داعشیان لە باشووری رۆژئاوایی شاری کەرکووک بۆردوومانکردوون و بەو هۆیەوە داعش زیانی گیانی ماددی زۆری هەبووە.

وەك سەرچاوە ئەمنییەکەی عێراق رایگەیاندووە، بەهۆی بۆردوومانی چڕی هاوپەیمانان 17 چەکداری داعش کوژراون، هاوکات سێ بنکەی گرووپەكەش وێرانکراون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و چەکی قورسی داعشیش تێکشکێندراون.

هەروەها فڕۆكەکانی هاوپەیمانان چوار كۆگای چەكی داعشیان لە شارۆچکەی رەشاد و دەوروبەری حەویجە لە رۆژئاوای کەرکووک تەقاندوونەتەوە، بەگوتەی سەرچاوەكش، بەو هۆیەوە داعش زیانی ماددی زۆری بەرکەوتووە.









رووداو
Top