پەیامی ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە
پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی پێشمەرگە قارەمانەکانمان دەکەین کە لە سەنگەری شەرەف و سەربەرزیدا بەریان بە شاڵاوی دڕندانەی بەرەی تاریکی و تیرۆر گرتووە.
ئەم بۆنەیە پیرۆز دەکەین لەسەرجەم موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان. هیوادارین هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، کردنەوەی دەروازەی خێر و خۆشی بێت بۆ گەل و خاکەکەمان و دەرگا بە ڕووی برایی و تەبایی و یەکڕیزیی لایەنەکانە سیاسییەکان و سەرجەم پێکهاتەکانمان واڵا بکات.
هەموو ڕۆژێکتان هەر جەژن و شادی بێت و کوردستانیشمان ئازاد و ئاوەدان و پێشکەوتوو.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
23/ ئەیلوول/2015
