پارتی به بۆنه‌وه‌ی جه‌ژنه‌وه: خه‌ڵكی كوردستان ئامانجه‌كانی پشته‌وه‌ی كاره نایاساییه‌كانی به‌غدایان به‌تاڵ كرده‌وه
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه:
به‌ناوی خوای مه‌زن ودلۆڤان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو حزب و لایه‌نه‌سیاسییه‌كان و سه‌رجه‌م موسڵمانانی عێراق وجیهان ده‌كه‌ین. به شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌تیش پیرۆزبایی له‌خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌ین، كه خاكی نیشتمان و گه‌لی كوردستان و به‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و دیموكراسی و پێشكه‌وتن ده‌یپارێزن و رۆژانه گورزی كه‌مه‌رشكێن له ده‌وڵه‌تی تیرۆریستان ده‌ده‌ن و تۆڵه‌ی قوربانیانی تاوانه‌كانی لێده‌كه‌نه‌وه و، به هاوكاری و پشتیوانی جیهانی ئازاد و هاوپه‌یمانان به‌ره و له‌ناوچوونی یه‌كجاریی پاڵی پێوه ده‌نێن.
له‌م جه‌ژنه‌دا ئه‌وه‌یش به‌بیر خۆمان ده‌هێنینه‌وه كه جگه له شه‌ڕی داعش و بارگرانیی ژماره‌ی زۆری په‌نابه‌رانه‌وه، هه‌رێمی كوردستان دووچاری قه‌یرانی هه‌مه لایه‌نه‌یه و هێشتا حكوومه‌تی عێراق رێكاره نایاساییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌ڵنه‌گرتووه و له رێی بڕینی بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كاربه‌ده‌ستانه‌وه سزای ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات. مایه‌ی سوپاس و ستاییشه كه خه‌ڵكی كوردستان توانیویانه به‌رگه‌ی ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و كاره نایاساییانه‌ی به‌غدا بگرن و ناوهڕۆك و ئامانجه‌كانی پشته‌وه‌ی به‌تاڵ بكه‌نه‌وه.
له‌ناوخۆیشدا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كایه‌ی سیاسی خراوه‌ته بارێكی ناله‌باره‌وه، به‌ڵام هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه به ئاراسته‌ی چاره‌كردن و سازانی نیشتمانی بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له ئارادان. پارتیی دیموكراتی كوردستان بڕوای به‌وه‌یه كه ئه‌زموونی دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌زموونێكی دیاره له ناوچه‌كه‌دا و توانیویه‌تی كۆڵه‌گه‌كانی دیموكراسی و پێكه‌وژیان و به‌شداری له بڕیاری سیاسی‌دا بچه‌سپێنێت. بۆیه سه‌ره‌ڕای جیاوازیی بۆچوونه‌كان، هه‌نگاوه‌كانی پێشكه‌وتنی ئه‌م ئه‌زموونه هه‌ر رووی له هه‌ڵكشانه و پاشه‌كشه ناكات تا ده‌گات به ترۆپكی ئامانجه‌كانی بزاڤی رزگاریخوازیی له بڕیاردانی چاره‌نووسدا.
هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی زیاتری گه‌له‌كه‌مان و كوردستانیش له‌پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و ئارامی به‌رده‌وامبێت.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان
23/9/2015
-KDP.info-
