ئێمه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كه‌ین و ناچینه نێو شه‌ڕی راگه‌یاندووه له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا
له راگه‌ینداروێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا هاتووه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له وه‌ڵامی پرسیارێكی چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له باره‌ی مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی ناوه‌ندی، له‌سه‌ر پرسی نه‌وت له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا رایگه‌یاندووه، مامه‌ڵه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم له سه‌ر بنه‌مای هه‌نارده‌كردنی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له رۆژێكدا، له رێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا ئێمه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كه‌ین.
باسی له‌وه‌شكردووه، له كاتی كه‌مبونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، ئه‌وا ناردنی به‌شه بودجه‌كه‌ی به‌پێی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم كه‌مده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، كاتێك هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه نه‌وت له‌رێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه هه‌نارده بكات، ئێمه‌ش به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم نانێرین.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئێمه ناچینه نێو شه‌ڕی راگه‌یاندووه له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام رێوشوێنی خۆمان له‌و باره‌یه‌وه ده‌گرینه‌به‌ر.
خه‌ندان
