له شنگالدا داعش بڕستی لێ براوە
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال (قاسم سمێر) ڕایگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە بە ورەیەکی پۆڵایینەوە بەرگری لە خاکی ھەرێمی کوردستان دەکەن و، تیرۆریستانی داعش زۆر لاواز بوونە، چونکە داعشی بیانی زۆر کەم بوونە و، ئەوانەی ئێستا لەوێن زۆرینەی خەڵکی ناوچەکەن."
(قاسم سمێر) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش وەکو جاران نەماون و، ئێستاکانێ کەم ھێرش دەکەن و، زیاتر ھاون دەگرنە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەگە.
