فراكسیۆنی زه‌رد داواده‌كات راپرسی له‌سنووری مادده‌ی 140 بكرێت
(ئومێد خۆشناو) سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "به مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ وه‌كو فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان پرۆژهیاسایهكمان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، كه له پرۆژهیاسایهكهدا داوای ئه‌وه ده‌كه‌ین راپرسی له‌و ناوچانه‌دا بکرێت كه له مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقیدا به چه‌ند قۆناخێك هاتووه و دوا قۆناخیشی بریتییه له‌وه‌ی ڕاپرسی ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق به‌ربه‌ستی خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌یه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه سه‌یرده‌كه‌ین هه‌رێمی كوردستان له‌رووی واقیعه‌وه ئه‌و ناوچانه به‌تایبه‌ت له‌داوای هێرشه‌كانی گروپی تیرۆریستی داعش و پارێزگاری كردنی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه و ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوچانه، ده‌ركه‌وت كه خاوه‌نداریه‌تی ئه‌و ناوچانه ته‌نیا هه‌رێمی كوردستانه ده‌یكات.
(خۆشناو) گوتیشی: داواكارین له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌رچی زووه ئه‌و پرۆژه‌یاسایه بخاته به‌رنامه‌ی كار و داواكاریشین له هاورێ بهریزهكانمان له ته‌واوی فراكسیۆنه‌كان كه ئه‌و بابه‌ته بابه‌تێكی نیشتمانییه هاوكاربن و پشتگیری له‌و پرۆژه‌یاسایه بكه‌ن.
(ئومێد خۆشناو) گوتیشی: ته‌نیا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌یه كه ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌كه‌ی خۆی بدات به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، یاخود به نهگەڕانهوهی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و بابه‌ته له ڕوانگەی تێگه‌یشتنی پارتیی دیموكراتی كوردستان و فراكسیۆنهكهیهتی له په‌رله‌مانی كوردستان و كه ڕژێمه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق و به‌تایبه‌تیش ڕژێمی به‌عسی دیكتاتۆر نه‌یانتوانی له كوردستانی داببرن ئێستاش حكوومه‌تێكی له‌رزۆك و نایه‌كسان ناتوانێت ئه‌و مافه له خه‌ڵكی كوردستان بستێنێته‌وه.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ده‌شڵێـت، كاتێك گروپی تیرۆریستی داعش په‌لاماری ئه‌و ناوچانه‌ی دا حكوومه‌تی عێراقی خاوه‌ندارییه‌تی نه‌كرد ئه‌وه هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه گیان فیداكانی بوون به خوێن هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی داگیر كران ئازادیان كرده‌وه هه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه نه‌یانهێشت ده‌ستی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی بگاتێ و پێشمه‌رگه توانی هه‌موو كوردستانیان بپارێزێ له‌و پیلانه‌ی كه گروپی تیرۆریستی داعش دایان نابوو، بۆیه ئێمه له پرۆژه‌كه‌ماندا داوا ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌نه‌كان به نه‌فه‌سی ئه‌و پێشمه‌رگانه و ئیراده‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستانەوە ئازایانه بێن پشگیری له پرۆژه‌كه‌ی ئێمه بكه‌ن و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش بیخاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
