لە مەخمور فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان داعش بۆردومان ده‌كه‌ن
ئەمرۆ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، بنكه و باره‌گاكانی تیرۆریستانی داعشیان له گوندی كۆمیۆزی باشوری داقوق له میحوه‌ری مه‌خمور، بۆردومان كرد و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلیان له ناوبردون, وتیشی: چه‌ندین چه‌كداری داعش كوژراون.
هاوكات، سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیوای 12ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری حه‌ردان ، ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، باره‌گاكانی داعشیان له‌هه‌ردوو گوندی( ته‌ل شۆر و عه‌یازییه) به سه‌ختی بۆردومان كردوه, ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: نزیكه‌ی 7 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ئه‌و چه‌كدارانه له‌ناو براون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزی پێشمه‌رگه ڕاگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ له میحوه‌ری باشیك، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هه‌ماهه‌نگیی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان, تیرۆرستانی داعشیان بۆردومان كردوه و له ئه‌نجامدا 16 چه‌كداری داعش كوژران.
ك ن ن
