له باشیك 18 تیرۆریستی داعش كوژران
به‌رپرسى میحوه‌رى باشیكى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه (حه‌مید ئه‌فه‌ندى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌ستنیشان كرابوون كه سێ مۆڵگه و بنكه‌ى تیرۆریستانى داعش بوون له شاره‌دێى باشیك بۆردومان كرد و زیانێكى باشیان به تیرۆریستان گه‌یاندووه."
(ئه‌فه‌ندى) دەیشڵێ: "تیرۆریستانى داعش تۆپهاوێژهكانیان له‌و سێ مۆڵگهیەدا دانابوو به ته‌واوى له‌نێو بران.
له‌باره‌ى زیانه‌كانیشه‌وه هه‌ر پێوه‌ست به باشیك، بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت :" به‌پێ ئه‌و زانیاریه‌ى لامانه ئه‌مرۆ 18 تیرۆریستى داعش له بۆردومانه‌كه‌ى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئهمریكاو هاوپهیانان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانى تیرۆریستانى داعش كوژراون و 10 برینداریشیان هه‌یه؛ شه‌ش ئۆتۆمبێلیشیان لێ سووتاوه.
