١٧١تەرمی تیرۆریستان برانەوە مووسڵ.. هەر وا خەندەق لێ دەدەن

 ١٧١تەرمی تیرۆریستان برانەوە مووسڵ.. هەر وا خەندەق لێ دەدەن
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٧١تەرمی تیرۆریستانی داعش لە بەرەکانی جەنگ لە شارۆچکەی بێجی براونەتەوە مووسڵ و لە ترسی پێشمەرگەیش، داعش دەستی کردووە بە لێدانی خەندەق بە دەروبەری مووسڵدا.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ تەرمی ١٧١تیرۆریستی داعش کە لە شارۆچکەی بێجی و لە شەڕی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا کوژرابوون، براونەتەوە بۆ فەرمانگەی پزیشکی داوەری مووسڵ."

(مه‌موزینى) گوتیشی، داعش ٦٦تەرمی تیرۆریستانی لە گۆڕێکدا لەنێوان بەعاج و تەلەعفەر شاردووەتەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی مووسڵ چاویان بە چەکدارە کوژراوەکانیان نەکەوێت.

ده‌شڵێت، جارێکی دیکە داعش لە ترسی ھێرشی ھێزی پێشمەرگە، دەستیان کردووەتەوە بە لێدانی خەندەق لە دەوروبەری مووسڵ.
Top