مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە
سەرچاوەیەکی باڵا لە پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند،: کاژێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو ، لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازی لایەنەکان لەسەر دەسەڵات و چۆنییەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم تاووتوێ دەکرێت و هەوڵدەدرێت وەڵامی پێشنیازی چوار پارتەکە (گۆڕان، یەکێتی، کۆمەڵ و یەکگرتوو) بدرێتەوە.
رۆژی 17-9-2015 هەشتەمین کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای شاری هەولێر بەڕێوەچوو و لە کۆبوونەوەکەدا چوار لایەنەکە دوو پێشنیازیان خستووەتە بەردەم پارتی.
پێشنیازی یەكەم ئەوەبووە کە سەرۆک لەنێو پەرلەمان هەڵبژێردرێت بە دەسەڵاتی زۆرەوە و پێشنیازی دووەمیشیان ئەوە بووە کە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەنێو خەڵك هەڵبژێردرێت بەڵام دەسەڵاتەكانی كەمبكرێنەوە.
رووداو-
