سەرۆکی دادگای حەویجە کوژرا
ڕووداوەکە کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیان ئەمڕۆ بووە، کاتێک دادوەرەکە کە ناوی ئیبراهیم خەمیس عوبێدیە لە ماڵەکەی چووەتە دەرەوە و ویستوویەتی بچێتە سەر کارەکەی، بەڵام چەند چەکدارێک دەستڕێژی گوللـەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و بە سەختی برینداریان کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، هاوکات ئەو سێ پاسەوانەش کە لەگەڵیدا بوون کوژراون.
دادوەر ئیبراهیم خەمیس عوبێدی سەرۆکی دادگای حەویجە بووە کە سەربە دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوکە.
