تهرمی چوار قوربانییه کوردەكهی نهمسا گهڕێندرایهوه سلێمانی
بەپرسی نووسینگەی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان (ئامانج عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی لە وڵاتی نەمسا ئەو کارەساتە ڕووی دا لەناو بارھەڵگرێک کە ٧١ کەس بوونە قوربانی و، لە ناو ئەوانەدا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ٤٥یان عێراقین و تاوەکو ئێستا ١٩یان یەکلایی بوونەتەوە کە خەڵکی باشووری کوردستانن و دوای ئەوەی کۆمەڵێک ڕێکاری ئیداری و یاسایی لە نەمسا گیرایە بەر، ئەمڕۆ تەرمی چوار گەنجیان لە فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە گەڕێندراونەتەوە ھەرێمی کوردستان کە خەڵکی پارێزگای سلێمانین.
) ئامانج عەبدوڵا) گوتیشی، تەرمی حەفتی دیکەیشان ئێستا ھەموو ڕێکارەکانیان بۆ تەواو کراوە؛ کە چواریان خەڵکی گەرمیانن و، سێانیشیان خەڵکی پارێزگای دھۆکن کە دوو برا و مامێکن؛ بڕیارە تا چەند ڕۆژی دی ئەو قوربانیانەش بگەڕێندرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و، باقییەکەیشیان کار بۆ ناسینەوەیان دەکرێت.
بەپرسی نووسینگەی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، ئەو قوربانیانە لەسەر ئەرکی سەرۆکایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێنەوە و، حکومەتی ھەرێم ئامادەییی نیشان داوە بۆ گەڕاندنەوەی ھەر قوربانییەکی ئەو ئەوروپایە.
