"ئەمەریکا هێزی تازەی نەناردووه‌تە مەخموور"

جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ مەخموور ڕەتیدەكاتەوە لەم ماوەیەدا هیچ هێزێکی نوێی ئەمەریكایی هاتبێت بۆ سنووری مەخموور بە مەبەستی بەشداری لە شەڕی ڕزگاركردنی شاری مووسڵ.

مێدیا عێراقییەكان بڵاویان كردووه‌تەوە كە گوایە دوێنێ هەینی (90) سەربازی ئەمریكایی بە مەبەستی بەشداریكردن لە شەڕی ڕزگاركردنی شاری مووسڵ، لە قەزای مەخمووردا جێگیر كراون و ڕۆڵی ڕاوێژكاریش لە شەڕی ڕزگاركردنی شاری مووسڵ دەبینن..به‌ڵام (ئاراس حەسۆ میرخان) پێوەست بەم بابەتە، جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ مەخموور ڕایگەیاند: "ئەم دەنگۆیانە ڕەت دەكەینەوە كە باس لە هاتنی هێزی تازەی ئەمەریكا دەكەن بۆ ناوچەكەمان بە مەبەستی بەشداریكردن لە ڕزگاركردنی شاری مووسڵ، هیچ سەربازێكی نوێی ئەمەریكایی لەم چەند ڕۆژەدا نەهاتوونەتە سنوری مەخموور."

جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ مەخموور ئاماژەیشیدا كە" هەربۆخۆی ماوەیەكی زۆرە تیمێكی ئەمەریكایی لە مەخمووردایە و یەكێكیش لە گوێڕ لە سەربازگەیە، ڕەنگە هەر (30) كەسێك بێت ژمارەیان . بەڵام هیچ جۆرە هێزیكی (90) كەسی یا بەهەر شێوەیەكیدی لەم ماوەیەدا نەهاتوونەتە ناوچەی مەخموور."
ڕوونیشی كردەوە كە " ئەو دوو تیمەشی كە لە مەخموورو گوێڕن كاریان هەماهەنگییە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان و هەنێك جار مەشقیش بە هێزی پێشمرگە دەكەن لەكاتی پێویست لە هەندێك بواردا. هەندێك حەشدی‌وەتەنییش هەن كە خەڵكی ناوچەكەن و ئەمەریكاییەكان ڕاهێنان پێ دەكەن"
Top