سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: دەمانەوێت بزانین ئایا ساڵح موسلیم دەسەڵاتی بەسەر کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە هەیە یان نا".

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: دەمانەوێت بزانین ئایا ساڵح موسلیم دەسەڵاتی بەسەر کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە هەیە یان نا
دوای ئەوەی کۆردیناسۆری کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان راگەیێندراوێکی لەسەر پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگەکانی رۆژئاوای کوردستان، لە باشووری كوردستانەوە بۆ ئەوێ بڵاوکردەوە، سەرۆکایەتیی هەریمی کوردستان نیگەرانی دەربڕی.

کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان لە راگەیێنراوەکەیاندا رەتیانكردەوە قبوڵیان کردبێت پێشمەرگە مەشقپیکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان بگەڕێنەوە. لە بەرامبەردا د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەریمی کوردستان رایگەیاند: ئێمە دەمانەوێت بزانین ئایا ساڵح موسلیم دەسەڵاتی بەسەر کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە هەیە یان نا".

گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوای کوردستان ئەو پرسە بوو کە لە کۆبوونەوەی 15ی ئەیلوولی نێوان سەرۆك بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ساڵح موسیلم، هاوسەرۆکی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD ، بە بەشداریكردنی نوێنەری ئەمریكا باسی لێوە کراوە. ئەو هێزە لە 11 فەوج پێکدێت و زیاتر لە 6 هەزار پێشمەرگە لەخۆدەگرێت.











رووداو
Top