پێش جه‌ژن موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته دابه‌شده‌كرێت
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا داوایكرد، موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێش هاتنی جه‌ژن دابین بكرێت، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵه‌كانی بۆ دابینكردنی بڕه پاره‌ی دیاریكراو بۆ موچه‌ی مانگی "حه‌وت"ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چڕكردۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بڕیاره له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا بڕی پاره‌ی پێویست بۆ موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بخرێته سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زارته بكرێـت.
خەندان
