پێش جه‌ژن موچه‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت

پێش جه‌ژن موچه‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت
وزیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان رایده‌گه‌ینێت، وابڕیاره‌ پێش هاتنی‌ جه‌ژنی‌ قوربان موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش بكرێت.
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان رایگه‌یاندووه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندا داوایكرد، موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ پێش هاتنی‌ جه‌ژن دابین بكرێت، حكومه‌تی‌ هه‌رێم هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ دابینكردنی‌ بڕه‌ پاره‌ی دیاریكراو بۆ موچه‌ی‌ مانگی‌ "حه‌وت"ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ چڕكردۆته‌وه‌.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا بڕی‌ پاره‌ی‌ پێویست بۆ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، بخرێته‌ سه‌ر حیسابی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێمی‌ كوردستان و ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و وه‌زارته‌ بكرێـت.
Top