ئاشتی هه‌ورامی: مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌مان دابین كردووه.. پێش جه‌ژن ده‌درێ
(ئاشتى هه‌ورامى) وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگەیاند: "مووچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌م چه‌ند رۆژه‌ى پێش جه‌ژن دابه‌ش ده‌كرێ و، بۆیانمان دابینمان كردووه.''
(هه‌ورامى) كه ئێستا له له‌نده‌نه، بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تى دارایى خۆیان ئاماده بكه‌ن تا له‌م چه‌ند رۆژه‌دا، مووچه‌ى مانگى شه‌ش ته‌واو بكه‌ن و، پێش جه‌ژنیش مووچه‌ى مانگى حه‌وتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌ش بكه‌ن.''
وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتیشى: "پاره‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تى دارایى، به‌ڵام دڵنیام له رۆژى دووشه‌ممه بۆ سێشه‌ممه پاره‌كه‌یان له ده‌ست ده‌بێت، تا بتوانن دابه‌شى بكه‌ن وه دڵنیام وه‌زیرى دارایى هه‌موو تواناى خۆى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بكه‌ن و، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پیشمه‌رگه دابه‌ش بكه‌ن.''
