ئه‌مه‌ریكا باس له سڕینه‌وه‌ی سووریا و عێراق له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان ده‌كات
(ڤلادیمێر پووتین) ده‌رباره‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ سووریا ده‌ڵێ، ''له ڕووی سه‌ربازییه‌وه پشتیوانیمان كردوون و ئێستایش ده‌یكه‌ین.''
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا(باڕاك ئۆباما)یش ده‌ڵێ، ''كار ده‌كه‌ین تا ئه‌وه‌ی ڕووسیاییه‌كان بزانن كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وابوونیان له‌و ستراتیژه، چاره‌نووسه‌كه‌ی شكسته.''
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیی تۆڕی راگه‌یاندنی 'سی ئێن ئێن' وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له ئێستادا به‌دوای ڕێگه‌چاره‌یه‌كه‌وه‌یه تا شێوازی سۆڤیێتیانه‌ی ده‌ستتێوه‌ردان به سه‌رۆكایه‌تی (پووتین) بوه‌ستێنێ.
(جۆش ئێرنیست) گوته‌بێژی كۆشكی سپی ده‌ڵێ، ''ئه‌وه‌یه له ڕووسیا ده‌یخوازین، به‌شداریێكی بنیاتنه‌رانه‌یانه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و، ئامانجیش لێی تێكشكاندنی داعشه.''
به‌مدواییه، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسیایی له باشووری وڵاته‌كه‌یه‌وه، به ئێران و به‌سه‌ر ئاسمانی عێراقدا گه‌یه‌نرانه سووریا.. تانك و چه‌كی جۆراوجۆر و زریپۆشیان هه‌ڵگرتبوو. هه‌موویان به‌ره لازقییه بردران، هه‌ڵبه‌ته مانگه ده‌ستكرده‌كان وێنه‌ی پڕۆسه‌ی دروستكردنی فڕگه و بنكه‌ی سه‌ربازی گرتووه.
سه‌رباری چه‌ندان جار گفتوگۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوتا ڕووسیاییه‌كه‌ی (سێرگی لاڤرۆڤ)، كه‌چی هێشتا گۆرانكاریێك له هه‌ڵوێستی ڕووسیادا نه‌هاتووه‌ته ئاراوه.
به‌رپرسی ئاژانسی هه‌واڵگریی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، مه‌ترسیی خۆی له سڕانه‌وه‌ی سووریا و عێراق له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان ناشارێته‌وه.
(فێنسنت ستیوارت) ده‌ڵێ، ''ئێمه له كاتی دابه‌شبوونی سووریا به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكی بچو‌وكدا نزیك ده‌بینه‌وه.. ئه‌مه‌یش دۆخێكی نه‌خوازراو دێنێته ئاراوه، كه پرسگه‌لی چاوه‌ڕواننه‌كرا به‌دوای خۆیدا دێنێ.. ئه‌سته‌میش ده‌بێ، سه‌رله‌نوێ دۆخه‌كه‌ی وه‌ك خۆی لێبكرێته‌وه.''
